پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا-

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمای عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی دونیوەڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەبارەی پێنج پێشنیازە یاسا دەکات.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمای عیراق بڵاویکردەوە “خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری 22 هەمینی یاسای میلاک ژمارە 25ی ساڵی 1960، دەکرێت دواتر خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای یەکێتیی مافپەروەران ژمارە 137ی ساڵی 1981، دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای سەندیکای کیمیاکاران ژمارە 43ی ساڵی 1970 و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننی ژمارە 56ی ساڵی 2012 دەکرێت، بڕگەی کۆتاییش ب گفتوگۆی گشتیی تەرخانکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان