ئۆزێل: ئەردۆغان بانگهێشتی دیموکراسیی بکەن

مەودا میدیا-

سەرۆکی گشتیی پارتی نوێی تورکیا سەبارەت بە بەناگەوازەکەی دەمپارتی بۆ گەڕانەوەی پارتەکە بۆ کۆمسیۆنی ئاشتیی ئاشکرایکرد ئەردۆغان بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە دیموکراسیکردن جێبەجێ نەکردووە .

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی پارتی نوێی تورکیا رایگەیاند “لە ئاشتی پاشگەز نەبوونەتەوە، بەڵکوو ئەوان لە رێگەی دیموکراسی پاشگەز بوونەتەوە، بۆیە با کەس پارتەکەیان بانگهێشتی لای ئەردۆغان نەکات، با بچێت ئەردۆغان بۆ دیموکراسی بانگهێشت بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەوەی لە بەڵێنەکانی پاشگەز بووەتەوە بەرەی دەسەڵاتە و بەڵێنەکانی نەبردووەتە سەر و نکۆڵی لە واژۆکەی دەکات، ئاکپارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوپەیمانیی کۆمارین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان