نیویۆرک تایمز: ئێران دەستبەرداری یۆرانیۆمی پیتێنراو دەبێت

مەودا میدیا-

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکرد ئێران رازیبووە بە دەستبەرداربوون لە کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرز کە یەکێکە لە مەرجە گرنگەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتن و کۆتاییهێنان بە جەنگ.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکییەوە بڵاویکردەوە “ئێران لە سەرەتادا رەتیکردووەتەوە دۆسییەی یۆرانیۆمەکە بخاتە ناو قۆناغی یەکەمی دانووستانەکانەوە، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە هۆشدارییان داوەتە تاران کە لە دانووستانەکان دەکشێتەوە و هێرشی سەربازیی دەستپێدەکاتەوە، ئێران ناچار بووە ئەو بەندە قبوڵ بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێشتا میکانیزمی رزگاربوون لە کۆگا ئەتۆمییەکان یەکلایی نەکراوەتەوە و بڕیارە وردەکارییەکان بۆ خولێکی تەی دانووستانەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکە دوابخرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو ” دەرکردنی بەیاننامەیەکی گشتیی لەلایەن ئێرانەوە بۆ دەستبەرداربوون لەو یۆرانیۆمە، هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ سەرخستنی رێککەوتنەکە و رەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان