مهودا میدیا-
ئەندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “رووداوە ئەمنییەکەی فەیرفۆرد کە بنکەیەکە ئەمهریکا لە بەریتانیا بەکاریدەهێنێت، له لایهن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە رێکخرابوو”.
وتیشى “هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە کە ئەگەری زۆرە ئەمە لە ئێراندا هەماهەنگ بووبێت و نزیکەی بە دڵنیاییەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاڕاستە کرابێت، ئێمە بەرگەی ئەم هەڕەشەیانە ناگرین لەسەر خاکی خۆمان”.
ئهوهشى خستهڕوو “بە بڕیار بەرپەرچدانەوەی بەکارهێنانی تۆڕە تاوانکارییەکانی ئێران دەدەینەوە، هەموو دەسەڵاتەکانی خۆمان بۆ بەئامانجگرتنی ئەو تۆڕانە و سەرچاوەی پارەدارکردنیان سوود وەردەگرین، هەروەها سزای زیاتریش دەسەپێنین بۆ سنووردارکردنی توانای ئێران و سوپای پاسداران بۆ زیانگەیاندن بە ئێمە”.
حکومەتی بەریتانیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی کرد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆی لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی شانشینی یەکگرتوو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی تۆڕە تاوانکارییەکانیهوه.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبەشی بڵاوکردەوە، کە زیاتر لە 25 وڵات واژۆیان لەسەر کرد، لەنێویاندا ئەمهریکا، پشتگیریی لە تۆمەتی بەریتانیا دەکات کە ئێران دەستی هەبووە لە رووداوەکەی فهیرفۆرد.
ع