مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له جنێفى سویسرا، ئێران و ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕى سێیه‌م دانوستانه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، گه‌ڕى سێیه‌مى دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمه‌ریکا بە ناوبژیوانی عومان لە جنێفى سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند “بۆ ئەنجامی سێهەمین خولی دانوستانەک ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمه‌ریکا سه‌رداى جنێفیان کردووە و له‌گه‌ڵ سەید بەدر بوو سەعیدی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومانیش كۆبووه‌ته‌وه”.
روانگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و لابردنی گەمارۆکان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان گفتوگۆكراوه.
به‌ڕاى شاره‌زایان و ئه‌مه‌ریكایش پێشتر رایگه‌یاند “ئه‌م دانوستانه ده‌بێته خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، یان رێككه‌وتن و هاتنه ژێر بارى ئێران بۆ داواكانى ئه‌مه‌ریكا، یان گورزى سه‌ربازیی له ئێران ده‌درێت”.
ع