وەزیری جەنگیی ئەمەریکا پەیامێک ئاڕاستەی ئێران دەکات

مەودا میدیا-

وەزیری جەنگیی ئەمەریکا ئاشکرایکرد سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بەهێزتر ئۆپەراسیۆنەکانی توڕەیی ئەفسانەیی دەستپێبکاتەوە و داوا لە ئێران دەکەن ژیرانە مامەڵە بکەن بە قۆستنەوەی ئەو دەرفەتی رێککەوتنە کە خراوەتە بەردەمیان .

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگیی ئەمەریکا رایگەیاند “ئێران هەرگیز ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، نزا دەکات تاران ئەو رێککەوتنە هەڵبژێرن کە لە دەستتدایە بۆ باشترکردنی دۆخی وڵاتەکەیان و جیهان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە هێزێکی زیاتر لە جاران و بە زانیاریی هەواڵگریی باشتر لە هەر کاتێک ئامادەییان هەیە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی ئابووری بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و هەتا ئەو کاتەی پێویست بکات بەردەوام دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان