مهودا میدیا-
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر کاروانی پەنابەرانی کورد کە لە سەرێکانیەوە دەگەڕێنەوە، هەوڵێکی رێکخراوە بۆ تێکدانی ئاشتەوایی لە سوریا.
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاودێری مافەکانی مرۆڤ له سوریا رایگهیاند “ئەو هێرشانە ناتوانرێت بە گۆشەگیر و کردەی تاکەکەسی هەژمار بکرێن، بەڵکوو پێویستە بە بەشێک لە رەفتارێکی رێکخراو هەژمار بکرێن بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەکخستنی پرۆسەی دامەزراندنی ئاشتی مەدەنی لە سوریا”.
وتیشى “هێرشەکان بۆ سەر کاروانی ئاوارەکانی گەڕانەوە لە ناوچە کوردنشینەکان لە دۆخێکدا روودەدەن کە گەڕانەوەی دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکان بۆ گوند و شارەکانیان یەکێکە لە پرسە گرنگەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا و بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتە ناوخۆییەکان”.
هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە دەتوانێت کەشی بێمتمانەیی و نائەمنی گەورەتر بکات و پڕۆسەی گەڕانەوەی هاوڵاتییانی مەدەنی قورس بکات.
بە بۆچوونی ئەو ئامانج لەم کارانە تەنیا دروستکردنی نائەمنییەکی کاتی نییە، بەڵکو ناردنی پەیامێکی هەڕەشەئامێزە بۆ ئەو ئاوارانەی کە بەنیازن بگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان؛ پەیامێک کە دەتوانێت بێهیوایان بکات لە گەڕانەوە.
ع