مەودا میدیا-
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم سەبارەت بە رێکارەکانی بەغدا بەرانبەر کۆڕەک تیلیکۆم ئاشکرایکرد کە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی کۆڕەک تێلیکۆم لە هەرێمی کوردستان داناخرێت.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “هیچ هێزێک ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەوشێوەیە جێبەجێ بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کێشەیەی رووبەڕووی کۆمپانیاکە بووەتەوە تەنها پرسێکی یاساییە و ئەوان بەرگریی لە مافی ئەو ملیۆنان هاوڵاتییە دەکەن کە سیمکارتی کۆڕەک بەکاردەهێنن”.
ئەوەشی خستەڕوو ” بەشێکی زۆری هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەژمارە بانکییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر ژمارەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم داناوە”.
ب ح