ئاڵۆزییەكانی نێوان سعودیە و حوسییەكان نرخی نەوتی بەرزكردەوە

مەودا میدیا-
بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان سعودیە و حوسییەكان و داخستنی گەرووی بابولمەندەب بە رووی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی سعودیەدا، نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی ئەیلول، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور بە رێژەی 1.25٪ بەرزبووەوە و یەك بەرمیلی گەیشتە 107 دۆلار، هاوكات نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بە رێژەی 1.27٪ بەرزبووەوە و یەك بەرمیلی گەیشتە 102 دۆلار و 68 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان حوسییەكان و سعودیە تا دێت زیاتر دەبێت و سعودیەش بۆریی رۆژائاوا-رۆژهەڵاتی داخست كە بەم دواییانە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە وەك جێگرەوەیەكی گرنگی ئەو رێڕەوەئاوییە بەكاریدەهێنا.

لە هەمان كاتیشدا حوسییەكان بە تەواوی گەرووی بابولمەندەبیان كۆنترۆڵ كردووە و رێگا نادەن هیچ كەشتییەكی نەوتهەڵگری سعودیە بەو رێڕەوە ئاوییەدا بڕوات، كە ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان