مەودا میدیا-
تورکیا هەوڵدەدات سەبارەت رێککەوتنێکی نوێ و هەمەلایەنە بۆ کاراکردنەوەی هێڵی بۆری جەیهان لە بەرانبەر هەناردەکردنی نەوتی عیراق و بوارەکانی تر.
ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا رایگەیاند “دانووستانەکان بۆ رێککەوتنی نوێی وزە لە نێوان تورکیا و عیراق بەردەوامە و هیواخوزن بەمنزیکانە بگە ئەنجام”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و داخستنی گەرووی هورمز، تورکیا بایەخێکی زۆر دەدات بە هەناردەکردنی نەوتی عیراق لە رێگەی بۆری جەیهانەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “تورکیا ئامادەیە هاوکاریی حکومەتی عیراق بکات لە دروستکردنی بۆرییەکی ستراتیژیی تاوەکو بتوانێت نەوتی خاوی بەسرە و ناوچەکانی تری باشووری وڵاتەکەی بۆ هێڵی بۆری جەیهان بگوازێتەوە”.
ب ح