مەودا میدیا-
دوای پەلاماری چەتەکانی جۆلانی بە هاوکاریی تورکیاو وڵاتانی تری ناوچەکە بۆ سەر سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان، شاری کۆبانی لە ناوچەکانی تری رۆژئاوا دابڕاو رووبەڕووی گەمارۆیەکی سەختی چەتەکان و تورکیا بووەوە و لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە، زیاتر لە 10 رۆژە دەرمان و شیری منداڵان یەکجار کەم بوونەتەوە و دەستناکەوێت.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند “بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی گوندەکانی دەوروبەر و نەبوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کۆبانی هاوڵاتییانی شارەکە رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕینی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر شارەکە، بووتەهۆکاریی ئەوەی وێنەی نەهامەتییەکانی خەڵکی شارە بۆ دەرەوە نەگوازرێتەوە، سیاسەتی برسی و تینووکردم بەرانبەر مەدەنییەکانی کۆبانی جێبەجێ دەکرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “تاوانی جەنگی بەرنامە بۆ داڕێژراو لەلایەن چەتەکانی جۆلانی و گرووپە لایەنگرەکانیان لە دەوروبەر و ناوخۆی شارەکە، بەبەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دژبە هاوڵاتییانی مەدەنی پەیڕەو دەکرێت”.
ب ح