مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستپێشخەرییەکی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی گەرووی هورمز ئاشکرایکرد لە رێگەی قەتەرەوە نەخشەڕێگەیەکی حەوت رۆژەیان خستووەتە بەردەست و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمەریکادایە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ بکرێن، دەکرێت گەرووی هورمز بکرێتەوە و هاتوچۆی ئاسایی کەشتیوانی لە ماوەی حەوت رۆژدا دەستپێبکاتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران هەمیشە پابەندی دیپلۆماسی و یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە، بەڵام رووبەڕووی جەنگێکی سەپێنراو و دەستدرێژیی سەربازیی بووەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە خاک و ئاسمانی وڵاتانی ناوچەکە تەنها لە خزمەت ئاسایشی هەرێمیدا بێت، نەک بکرێتە سەکۆیەک بۆ دەستپێکردنی هێرش دژی دراوسێکانی، بژاردەی بەردەمیان روونە یان دەبێت پێکەوە ئاسایش بنیاتبنێن، یان دەبێت هەموویان پێکەوە باجی ناهاوسەنگی و ناسەقامگیریی بدەن”.
ب ح