مه‌ودا میدیا-
موحسن ره‌زایی، نوێنه‌رى رێبه‌رى باڵاى ئێران و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى نەتەوەیی ئێران وتی “ئەمه‌ریکا دەبێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و پارەی بلۆککراوی ئێران بداته‌وه، ئه‌وه مه‌رجى ئێرانه بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز”.
وتیشى “رێککەوتنێکی ستراتیژیی لە نێوان ئێران و چین هەیە و لە لایەکی تره‌وه هەردوو وڵات لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە گرنگەکانی وەک شەنگەهای و بریکسدا ئامادەن و ئەمەش دەتوانێت پۆتانسێلێکی گەورە بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەمه‌ریکا هۆکاری نائەمنی لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز و دەریای عومانە و بە سەپاندنی شەڕێکی نایاسایی بەسەر ئێران‌دا، تەواوی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە”.
باسى له‌وه‌شكرد “گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا ئەمەریکا هەڵسوکەوتەکانی نەگۆڕێت و مەرجەکانی ئێران قبوڵ نەکات، ئه‌وش كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له هه‌موو ناوچه‌كانى شه‌ڕ به لوبنان و غه‌ززه و ئازادكردنى پاره بلۆككراوه‌كانى ئێران”.
ع