“پێویسته‌ مووچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌”

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى بوارى ئابوورى له‌ عیراق ده‌ڵێت، یان ده‌بێت مووچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ یان ده‌بێت دۆلار به‌رزبكرێته‌وه‌.

نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوورى عیراق ده‌ڵێت “ناجێگیریی بەهای دینار بەردەوامە حکومەتی داهاتوو دوو بژاردەی لەبەردەمدایە بۆ دەرچوون لەو دۆخە قەریاناوییە، یان کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران یان دەستکاریکردنی نرخی فەرمی دۆلار”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “چیتر داهاتی نەوت بەس نییە بۆ عیراق و هەر نیشانەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیریی لە نێوان ئەمه‌ریکا، ئێران، ئۆکرانیا و روسیا بە مانای داڕمانی نرخی نەوت و دۆخێکی کارەساتبار بۆ عیراق دێت”.

وتیشى “هەربۆیە حکومەتی داهاتوو جگە لە کەمکردنەوەی مووچە و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار هیچ چارەسەرێکی دیکەی لەبەردەمدا نییە و ناچارە مووچەی فەرمانبەران کەم بکاتەوە و رسومات و باج زیاد بکات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان