راکێشانی عیراق بۆ ناو ململانییەکان رەتدەكەینەوە

مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەكان، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆن هاوبەشەكان، بەبەشداری (وەزیری ناوخۆ- سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی- سەرۆكی دەزگای هەواڵگری- سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی- سەرۆكی ئەركانی سوپا- سەرۆكی دەزگای روبەڕووبونەوەی تیرۆر- جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان کۆبووەوە.

محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند “بەغدا دژ بە لۆژیكی جەنگ و دەستدرێژیی بە هەموو شێوازەكانییەوە، ئەو دەستدرێژییە ئاشکرایەی کە ژمارەیەک شوێنی عێراقی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چەندین شەهید و برینداری لێکەوتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر هەوڵێکی بۆ راکێشانی عیراق بۆ ململانییەکان رەتدەکەنەوە، لەرێگەی بەکارهێنانی خاکەکەی یان ئاوە هەرێمایەتییەكانی وەک بیانوویەک بۆ ئەو جۆرە کارانە، حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی خۆی پەنا بۆ هەموو ئەو رێگایانە دەبات کە یاسا و نۆرمەکانی نێودەوڵەتی ڕێگەی پێداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەموو ناوچەکە رووبەڕووی دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان دەبێتەوەو پێویستە وڵاتە زلهێزەکان بە تایبەتی ئەمەریکا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بەشداریی کاریگەرانە بکەن لە دۆزینەوەی چارەسەرەکان و، دوور بکەونەوە لە کردەوەی سەربازیی”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان