مهودا میدیا-
نیسك یهكێكه له خواردنه دهوڵهمهندهكان، چهندین سوودى گرنگى ههیه له رووى تهندروستییهوه، به یهكێك له خواردنه بههێزهكان دادهنرێت بهتایبهت بۆ ئهوانهى ماددهى ئاسن و خوێنیان كهمه، ههروهها مهترسییهكانى شێرپهنجهى مهمك كهمدهكاتهوه.
سوودە تەندروستییەکانی خواردنی نیسک…
1-نیسک بڕێکی زۆر پێکهاتەی ریشاڵی تێدایە، کە هۆکارێکە یان کاردەکات بۆ کەمکردنەوە ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن بەشێوەیەکی زۆر و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت.
2-لەلایەکی دیکەوە نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود کەدەبێتە هۆی باشکردنی کرداری هەرس، لەهەمانکاتدا ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت.
3-نیسک توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمبکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە، خواردنی نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات و ناهێڵێت زۆر برسی بیت و رزگاردەکات لەکێشی زیادەی لەش.
4-ترشی فۆلیک و مەگنیسۆم دوو پێکهاتەی سوودبەخشن و ئاستی ماددەی هوموسیسیتین کەمدەکەنەوە، کە ماددەیەکی مەترسیدارە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بەلەش.
5-پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ لەش، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین بی3 کە رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریی هەیە لەسەر مێشک، نیسک بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.
6-خواردنی نیسک دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەرگریی لەشت بەهێزدەکات.
ع