پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی ژنێک لە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند “دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ژنەکە بە ناوی (س. ا. ع)، لەدایکبووی ساڵی 1997 و بەڕەگەز کوردی رۆژاوای کوردستانە، کە بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوەو تەرمەکەی رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستبەجێ هاوسەرەکەی لەلایەن هێزەکانیان دەستگیرکرا، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا لەگەڵ هاوسەری ، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێش رووداوەکە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە و لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە ياساييەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان