مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا تەمویلی مووچە رەوانە بكرێت.
زیرەک زێباری، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “حکومەتی عیراق سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆیەتی و ئەم پرۆسەیە نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت، دواتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکات و هیچ ئاستەنگێک لە لیستەکەدا نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی پێشبینییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە رەوانەکردنی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات”.
ب ح