مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه پله‌كانى گه‌رما به‌رزبوونه‌ته‌وه و له چه‌ند رۆژى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما نزمده‌بنه‌وه و كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رم له چه‌ند رۆژى رابردوو، كاتییه، له دوو رۆژى داهاتوو ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “له دوو رۆژى داهاتوو كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه و 2 ب 3 پله داده‌به‌زن و كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه، لە کۆتایی ئەم مانگەوە بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سەرجەم ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بە رێژەی بەرچاو دادەبەزن لەسەرجەم ناوچەکان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له رۆژى دووشه‌ممه‌وه بای شەماڵ چالاک دەبێتەوە، له ناوچه‌كانى گه‌رمیان پله‌كانى گه‌رما به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ع