مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە سەبارەت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەسنووری ناحیەی بیارە دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری ئاشکراکرد.
عەقید سەلمان عارف ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، حەوت گەشتیاری بە رەگەز عەرەبیان بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکەی گوندی زەردەهاڵ دەستگیرکردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێکاری یاسایی بەرانبەر تۆمەتبارەکان دەستیپێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە و گرتنەبەری سزای پێویست”.
ئەوەشی خستەڕووو “لەئێستادا هەر حەوت گەشتیارە عەرەبەکە لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەندکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە”.
ب ح