مه‌ودا میدیا-
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی ئادار نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موه‌لیده بۆ یه‌ك كاتژمێر (49) دینارە.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى كاره‌باى سلێمانى “بۆ مانگى ئادار، نرخى یه‌ك كاتژمێر كاره‌باى موه‌لیده‌ى ماڵان 49 دینار ده‌بێت، ئەو نرخەش بۆ ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موهلیدەكانیان كاردەكەن”.
باس لهوهشكراوه “ئەم نرخە بۆ مولیدەكانی ناوشار نییە، نرخی ئەمپێری موەلیدەی ناوشار هەفتەی داهاتوو دوای وه‌رگرتنی كاتژمێرەكانی كاركردنیان دیاری دەكرێت”.
بۆ مولیدەی ستییەکانیش، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی ئادار (312) دیناره، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مولیدەیە و كارەبای نیشتمانی‌یان نییە نرخی كیلۆواتیان (296) دینارە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى رابردوو نرخى یه‌ك كاتژمێرى كاركردنى موه‌لیده به 43 بۆ 44 دینار بووه.
ع