نزیکەی نیوملیۆن کورد نەیانتوانی کورسییەک مسۆگەر بکەن

مەودا میدیا-

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد ئەو هەواڵانەی لەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان بڵاودەکرێنەوە، هەموویان نەخشەی پێشوەختەی حکومەتی ئێستای عیراق و عەرەبە لە دژی کورد.

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “هەمان رێچکەی حزبی بەعسە درێژەی پێدەدرێت بۆ گۆڕینی دیموگرافیا و کەمکردنەوەی نفوسی کورد لە ناوچەکە، لەئێستادا قادر کەرەم و خورماتوو خراوەتە سەر تکریت و ناویانناوە سەڵاحەدین، قەرەتەپه کراوە بە قەزا و لە جەبارە دابڕێنراوەو خراوەتە سەر دیالە، مەیدان و بناری بەمۆ بۆ سەر خانەقی و خانەقیش بۆ سەر دیالە، لە هەمانکاتدا كوت و مه‌ندەلی و قازانیه‌ و بلەروس خراوەتە سەر دیاله، لە درێژەی ئەو پیلانانە جەلەولا کراوە بە قەزا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ماددەی 58ی دەستووری کاتیی و ماددەی 140ی دەستووری عیراق جێبەجێ نەکراوە، بۆیە حکومەتی عیراق بۆی نییە هیچ گۆڕانکارییەکی کارگێڕی لەناوچە دابڕێنراوەکان (ناوچەی ماددەی 140) بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە لایەنی پەیوەندیدار رێگە بە عیراق نەدات ئەو دەستێوەردانانە بکات، لەگەڵ ئەو بەرنامە دوژمنکارانەی عیراقدا، کورد لەو سنوورە بەرپرسیارن لەوەی کە دەگوزەرێت، چونکە ئەوەی جێگەی پرسیارە بە نزیکەیی نیو ملیۆن هاوڵاتیی کورد لە سنوری دیالەن، بەڵام چەند هەڵبژاردنێکە نەیانتوانیوە کورسییەکی پەڕلەمان بۆ کورد مسۆگەر بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان