مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانى، نرخى ئاڵتوون و زیو دابه‌زینیان تۆماركرد و له چاوه‌ڕوانى بازاڕى كۆتایی هه‌فته‌ى رابردوو نه‌بوو.
هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ره‌ڕاى به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى سوودى بانكى له لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نرخى زێڕ و زیو به‌رزبوونه‌وه‌یان تۆماركرد و پێچه‌وانه‌ى پێشبینیی وه‌به‌رهێنه‌ران و بازاڕه‌كانیش بوو، چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرا نرخه‌كان دابه‌زن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه، نرخى زێڕ دابه‌زینى تۆماركرد و یه‌ك ئۆنسه بۆ 4322 دۆلار دابه‌زى، هاوكات نرخى ئۆنسه‌ى زیو‌یش دابه‌زینى تۆماركرد بۆ ئاستى 66 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
پێشبینیی ده‌كرێت له كۆتایی هه‌فته به‌پێى هه‌لى كار و بێكاریی له ئه‌مه‌ریكا كه داتاكان بڵاوده‌كرێنه‌وه، نرخى زێڕ و زیو به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زین تۆمار بكرێن.
ع