مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دڵنیایی درا له‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق ده‌ستكاریی نرخى دۆلار ناكات.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد، دواى ئه‌وه‌ى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه”.
وتیشى نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زارو 600 دینار دابه‌زى، له‌كاتێكدا دوو هه‌فته‌ى رابردوو بۆ 160 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
شاره‌زایانیش پێیان وایه، هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ دڵنیایی حكومه‌تى عیراق له دهستكارینهكردنى نرخى دۆلار، هاوكات ناردنى دۆلار له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عیراق و هه‌ڵمه‌تى دهستگیركردنهى به‌رپرسانى عیراق كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر نرخه‌كه.
ع