کاروان گەزنەیی: قەوارەی هەرێمی کوردستان لای یەکێتی هێڵی سوورە

مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد قەوارەی هەرێم بە خوێنی شەهیدانی کوردستان هاتووەتەئاراوەو یەکێتیش بەردی بناغەکەی داناوە و خوێنی رشتووە بۆ دروستبوونی ئەم قەوارەیە”.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند”هەرێمی کوردستان، قەوارەیەکی دەستوورییە و عینادیی و کەلەڕەقی سیاسیی،قۆرخکاریی و خۆسەپێنی سیاسیی، عەقڵییەتی حکومەتی پۆلیسی مەترسی لەسەر قەوارەکە دروستدەکات، نەک هەوڵی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێتی پێی وایە کوردایەتی بە هوتافی سۆشیال میدیا و وتاری چەواشەکاریی ناکرێت، کەسیش لە خۆیان بە کوردتر نازانن و پێداگریی لەسەر وتاری نەتەوەیی دەکەن بە مەرجێک بەغدا بە پێگەی ستراتیژیی خۆیان بزانن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە پێگە و گرنگی قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن، کاتێک رۆژئاوای کوردستان پێویستی بە قوربانیدان بووە، هێزی پێشمەرگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە قوربانیدەری ئەم نیشتمانە زانیوە، کاتێک باکووری کوردستان پێویستی بە پرۆسەی ئاشتیی بووە مام جەلال بەردی بناغەی داڕشتووە و بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژەی پێدەدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان