کەمکردنەوەی بەشەخۆراک رەتدەکرێتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق سەبارەت بە دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ئاشکرایکرد هیچ ماددەیەکی خۆراکیی مانگانەی هاوڵاتییان کەمناکرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند “دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان بەشە خۆراکی مانگانە کەمناکرێتەوەو هیچ پلانێک نییە بۆ ماددەکانی سەبەتەی خۆراک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەشەخۆراکی چوار مانگی داهاتوویان بەتەواوی ئامادە کردووە و هیچ مەترسییەک لەسەر کەمبوونەوە یان راگرتنی هاوردەی خۆراک نییە و کۆگاکانیان پڕن لە ماددە پێویستەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان