زانیاریی لەبارەی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دواین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیی رابەری نوێی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە “موجتەبا خامنەیی،تەمەن 56 ساڵی رابەری نوێی ئێران باری تەندروستی زۆر ناجێگیرە و لەئێستادا لە کۆمادایە و قاچێکی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رابەری نوێی ئێران لە رێوشوێنێکی ئەمنی تووند دا لە ژووری چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی سینا خەوێندراوە کە دەکەوێتە ناوچە مێژووییەکانی تارانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەشێوەیەکی چڕ نەخۆشخانەکە لەلایەن بەرپرسانی باڵا و هێزە ئەمنییەکانەوە تەندراوە و رێگە بە نزیکبوونەوەی کەسانی ئاسایی نادرێت، ئەمەش دەیسەلمێنێت دۆخەکە هەستیار و مەترسیدارە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان