دادگا هەرگیز لە تورکیا سەربەخۆ نەبووە

مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد نیگەرانن لە هێرشە میدیایەکانی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئەگەر هۆکارێک ببێت جێگەی نیگەرانی بێت رەخساندنی دەرفەتە بۆ پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ ئۆجەلان.

ئایشەگوڵ دۆغان، دەمپارتی رایگەیاند “عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27ی شوباتدا بانگەوازێکی مێژوویی کرد و تەڤگەرەکەشی بە هەمانشێوە هەنگاوی ناوە، بەڵام هێشتا هەنگاوی هاوتا نەنراوە و لە روانگەی یاساییەوە چاوەڕێی ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەشن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئەوەی ئازارەکانی رابردوو جارێکی تر دووبارە نەبنەوە بە رەنجێکی گەورەوە بەردەوامە و مافی هیواش یەکێکە لە خاڵەکانی راپۆرتەکەی پەرلەمان”.

ئەوەشی خستەڕوو “دادگا هەرگیز لە تورکیا سەربەخۆ نەبووە و داوایان لە وەزیری داد کردووە بەپێی یاسا مامەڵە بکات، ئەو زیندانیە سیاسیانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراون، زیندانیانی دۆزی کۆبانێ (سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و زیندانی بریندارانی سەنگەر بە پێی بڕیاری AHIM ئازادبکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان