هاتوچۆی گەشتیاریی لە دەروازەی باشماخ زیادیکردووە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاشکرایکرد لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی گەشتیاران 24 کاتژمێری دەبێت و تەنها 24 کاتژمێری یەکەم هاتوچۆی بازرگانی رادەگیرێت.

مەریوان کەریم ، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند “دوای ئاگربەست و راگرتنی هێرشە سەربازییەکان لە ناوچەکە، هاتنی گەشتیار لە رۆژهەڵات و ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیادیکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تەنها لەماوەی هەفتەی رابردوودا 22 هەزار و 319 گەشتیار هاتوچۆیان کردووە و لە رۆژانی پشووی جەژندا دەروازەکە 24 کاتژمێر کراوە دەبێت و هاتن و چوونى گەشتیاران ئاساییە، بەڵام هاتوچۆى بازرگانى بۆ 24 کاتژمێر رادەگیرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان