مەودا میدیا-
ئاژانسی فارس لە زاری بەرپرسێکی سوپای پاسدارانەوە بڵاویکردەوە لەچوارچێوەی رێنماییەکانی تاران بەیانی ئەمڕۆ لە گەرووی هورمز شەش کەشتی سەرپێچیکار گەڕانەوە بۆ ئاڕاستەی سەلامەتی خۆیان.
ئاژانسی فارس رایگەیاند “بە هاندانیان لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە شەش کەشتیی سەرپێچیکار هەوڵیاندا لە رێگەی رێڕەوی نایاسایی و ناپارێزراوەوە لە باشووری گەرووی هورمز بپەڕنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێک لە کەشتییەکان تووشی رووداو بووە و ئەوانی تریش بەهۆی بەڕێوەبردنی پتەوی ئێرانەوە گەڕێندرانەوە بۆ کەنداوی فارس، ئەمەش دوای ئەوەی سیستمی كەشتیوانی و دیاریكردنی شوێنی خۆیان کوژاندووەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “تەنها رێگای دیاریکراو بۆتێپەڕبوون لە گەرووی هورمز ئەو رێگایەیە کە پێشتر دیاریكراوە، جێگاکانی تر مینڕێژکراون و هیچ دەرئەنجامێکی ئەرێنییان لێناکەوێتەوە”.
ب ح