مه‌ودا میدیا-
بۆ نۆره‌گرتن بۆ به‌نزینى 750 دینارى، هه‌ر شۆفێرێك له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه سه‌یاره رابگرێت غه‌رامه ده‌كرێت.
بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند “نۆرەگرتن پێش دابەشکردنی بەنزین سزای دارایی دەبێت و به‌پێى جۆرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش سزاكه دیاریكراوه”.
باسى له‌وه‌شكرد “بۆ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا یەک ملیۆن دینارە و ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆ 30 هەزار دینارە”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا دوو مانگه به‌نزین گرانبووه و شۆفێران ناچارن رۆژانه بۆ به‌نزینى 750 دینارى به چه‌ندین كاتژمێر نۆره‌بگرن.
ع