مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه گه‌رما 2 بۆ 3 پله داده‌به‌زێت و باى شه‌ماڵ ده‌ستپێده‌كات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “ئەو ڕەشەبایەی چەند رۆژێکە لەسەر ناوچە جیاوازەکان هه‌یه، تاوەکو سێشەممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه بەردەوام ده‌بێت و هەمان رۆژ کۆتایی دێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بای شەماڵ لە رۆژى سێشەممه به‌دواوه بە گشتیی روو ناوچەکانمان ده‌كات و به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “له دواى ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 دادەبەزن، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌رى بارانێكى كه‌م و هه‌وره‌بروسكه هه‌یه”.
ع