مهودا میدیا-
بەپێی راپۆرتی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئێران، خزمەتگوزاریی شەمەندەفەری نێوان تاران و مەشهەد راگیراوه، بەهۆی هێرشەکانی ئەمهریکا بۆ سەر هێڵی شەمەندەفەرهكه.
ئەم پێشهاتە چەند کاتژمێرێک پێش پرسەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی لە شاری مەشهەدی رۆژهەڵاتی ئێران هاتە ئاراوە.
بهپێى راگهیهندراوێك “راگرتنی هێڵی ئاسنی ئێران بەهۆی هێرشێکی تاوانکارییەوە بووە کە لەلایەن دوژمنی ئەمهریکی-ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە کە هێڵی ئاسنی کردووهتە ئامانج”.
دواى هێرشهكان، تیمەکان رەوانەکراون بۆ چاککردنەوەی زیانەکان و دەسەڵاتداران کاردەکەن بۆ دابینکردنی گواستنەوەی زەمینی بۆ سەرنشینانی گیرخواردوو.
ع