مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵەی بەنزینخانەکان له بارهى گرانبوونى نرخى بهنزین له چهندین بهنزینخانه بڕیاریاندا.
له بهنزینخانهكانى سنورى ههولێر له هەندێک جۆری سووتەمەنیدا قازانجی یەک لیتر گەیشتووەتە 300 بۆ 400 دینار، بههۆیهوه بڕیاریان بۆ دهرچوو.
جەنگی مەجید، سەرۆکی کۆمەڵەی بەنزینخانەکان رایگەیاند “سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاون تا جیاوازیی گەورەی نێوان بۆرسە و بەنزینخانەکان نەمێنێت”.
وتیشى “بەرزکردنەوەی کوالێتی و زیادکردنی ماددەی ئۆکتان نابێت ببێتە هۆی دروستبوونی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان”.
لیژنەکانی پشکنین هۆشداری دەدەن کە هەر شوێنێک پابەندی نرخ و کوالێتی نەبێت، راستەوخۆ دادەخرێت و بە 10 ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
ع