داوا و بانگەوازی پاراستنی ژینگە و سروشتی كوردستان

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستان رایگه‌یاند، داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان، هاونیشتمانان و گەشتیاران دەكەین، بە ئەوپەڕی بەرپرسیاریی و هەستی نیشتمانی، سروشت و ژینگەی پاكی كوردستان بپارێزن.

ملكۆ بازیانى،سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستان رایگه‌یاند “لە ئێستادا، بەهۆی گەرمای زۆر و خشكبوونی گیای وشك و پەڵاش، مەترسییی روودانی ئاگركەوتنەوە لە دارستان و ناوچە سەوزەكان بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد بووە، تەنها یەك بریسكی چەرخ، یان فرێدانی یەك جگەرەی نەكوژاوە، دەتوانێت ببێتە هۆی كارەساتێكی گەورە و ببێتە مایەی لەناوچوونی هەزاران دار، رووەك و گیانلەبەر”.

وتیشى “ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە، جگە لەوەی تاوانێكی گەورە دژی ژینگە و سروشتە، لە روانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشەوە و لە رووی مرۆڤایەتییەوە، كردەوەیەكی ناپەسەند و بەرپرسیارییەكی قورسە”.

باسى له‌وه‌شكرد “بۆیە داواكارین هەموومان بەهاوكاریی و هەستی بەرپرسیاری، دوور بكەوینەوە لە هەر هۆكارێكی ئاگركردنەوە و هەوڵ بدەین سروشت و سامانی سروشتیی وڵاتەكەمان بپارێزین، چونكە پاراستنی ژینگە بەرپرسیاریی هەموومانە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان