مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه، له ناو نه‌خۆشخانه‌ى هیوا چه‌ندین جۆر ده‌رمانى گرنگ و گرانبه‌ها نه‌ماون و نه‌خۆش له ده‌ره‌وه ده‌یانكڕێت، بڕیاردرا ده‌رمانێكى زۆر بۆ نه‌خۆشخانه‌كه دابینبكرێت.
ئه‌ندامێكى په‌رله‌ماانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، له په‌رله‌مانى عیراقه‌وه چه‌ندین بڕیار دراوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بكرێت.
د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه “چه‌ند بڕیارێكى گرنگ له باره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ى بڕێكى زۆر ده‌رمانى گرنگى بۆ ره‌وانه بكرێت”.
باسى له‌وه‌شكردووه “بڕیاره‌كان کەمکردنەوەی رۆتین، کارئاسانی تەواو دەکرێت بۆ ئەوەی دەرمان بە خێراترین کات بگاتە دەستی نەخۆش، هه‌روه‌ها زیادکردنی دەرمان، دابینکردنی چەندین جۆری دەرمانی پێویست و گرنگ بۆ نەخۆشخانەی هیوا”.
هه‌روه‌ها “پلانی داهاتوو ئامادەکارییەکان دەستیپێکرد بۆ زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە بۆ ساڵی داهاتوو 2027ه”.
مانگى رابردوو مه‌ودا میدیا وه‌ك تاكه ده‌زگاى میدیایی ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه “چه‌ندین جۆرى ده‌رمانى گرنگ له ناونه‌خۆشخانه‌ى هیوا نه‌ماون و نه‌خۆش له ده‌ره‌وه ئه‌و ده‌رمانانه ده‌كڕن كه نرخه‌كه‌یان زۆر گرانه و قورسایی له‌سه‌ر نه‌خۆش و كه‌سوكاری نه‌خۆش دروستكردووه”.
لینكى هه‌واڵه‌كه‌ى مه‌ودا میدیا
ع