مەودا میدیا-
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد بەستەڵەکی نێوان هەردوو هێزی سەرەکیی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان بەرەو توانەوە دەچێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند “دۆخی چەقبەستووی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی گفتوگۆی بەرپرسانی باڵای یەکێتی و پارتی یان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی خەریکە دەتوێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەیوەست بە ئاڵۆزیی دۆخی ناوچەکە، دەبێت بارودۆخی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بکرێتەوە، ترسیش لە کشانەوەی ئەمەریکا لەخۆڕاییە، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەن هێزی پێشمەرگەیە و ئاسایش و ئارامی کوردستان پارێزراوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “کەشەکە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و برەودان بە کاروانی حکومڕانی و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ئەرێنییە”.
ب ح