مه‌ودا میدیا-
ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش په‌یوه‌ندییان به مه‌ودا میدیا كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، جۆرێك حه‌ب كه له نه‌خۆشخانه‌ى هیوا به نه‌خۆشان ده‌درا نه‌ماوه و له ده‌ریشه‌وه زۆر گرانه.
هاوڵاتییه‌ك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “حه‌بى جۆرى لینالیدۆماید، كه حه‌بێكى ئازارشكێنى كیمیاییه، له ناو نه‌خۆشخانه‌ى هیوا نه‌ماوه، به‌رپرسانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ده‌ڵێن، به‌غدا ئه‌و حه‌به‌ى بۆ نه‌ناردوون بۆیه نه‌ماوه”.
وتیشى “ئه‌و نه‌خۆشه‌ى پێویستى به‌و حه‌به بێت یان پزیشك بۆى نوسیبێت، ده‌بێت بچێت له ده‌ره‌وه بیكڕێت یه‌ك پارچه‌ى به 23 وه‌ره‌قه‌یه و به‌شى 10 بۆ 15 رۆژ ده‌كات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “نه‌خۆشێكى زۆرى شێرپه‌نجه پێویستیی به‌و حه‌به‌یه و داواكاریین هه‌رچى زووه دابینبكرێت، جگه له‌وه‌ش ده‌رزى یۆدیش نه‌ماوه و نه‌خۆش ده‌بێت له ده‌ره‌وه بیكڕێت”.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراوه “ده‌رمانه‌كه له به‌غداش نه‌ماوه و پێویسته له ده‌ره‌وه هاورده بكرێت، له وڵاتانى ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌هۆى شه‌ڕ و خراپى دۆخه‌كه و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه، پێناچێت ده‌رمانه‌كه به‌و زووییه بگاته عیراق و نه‌خۆشخانه‌ى هیوا”.
مه‌ودا میدیا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندیی به د. یاد نه‌قشبه‌ندیی، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بكات، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوو.
نه‌خۆشخانه‌ى هیوا تایبه‌ت به تووشبووانى شێرپه‌نجه ساڵانه ده‌یان هه‌زار نه‌خۆش له هه‌موو عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه سه‌ردانى ده‌كه‌ن، بارگرانییهكى زۆرى له‌سه‌ر هاوڵاتییان لابردووه و چاره‌سه‌رى چه‌ندین نه‌خۆشیش كراوه و رۆژانه سه‌دان نه‌خۆش سه‌ردانى ده‌كه‌ن
ع