مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى سێ رۆژه جارێكى تر نرخى به‌نزین له هه‌ولێر و دهۆك به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت نه‌یتوانى كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتوون “نرخى به‌نزین له هه‌ولێر و دهۆك گرانبووه، ماوه‌ى سێ رۆژه نرخه‌كه هه‌موو رۆژێك زیاتر گران ده‌بێت و ئێستا یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ بۆ 1750 دینار گرانبووه”.
حكومه‌تى هه‌رێم له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌دا سێ بڕیارى بۆ نرخى به‌نزین ده‌ركردوه، به‌ڵام هیچكام له بریاره‌كان كاریان پێ نه‌كراوه و نه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه‌كه نه‌كرا، بگره نرخى به‌نزین زیاتر گرانبووه.
هه‌فته‌ى رابردوو بڕیاریدا به‌نزینى 750 دینارى دابه‌شبكرێت و دواتریش به‌نزینى بازرگانیی نرخه‌كه‌ى كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا نرخى به‌نزینى نۆرماڵى بازرگانیی زیاتر گرانبووه.
ع