بودجەی ساڵی نوێی عیراق چەندین گۆڕانكاری تێدایە

مەودا میدیا-
وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانی عیراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027 بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی مالی ئامادە دەكەن و نوێگەریی ئەرێنی لە میكانیزمەكانی ئامادەكردنی بودجە و هۆكاری نوێی دابینكردنی دارایی لەخۆ دەگرێت.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند “پڕۆژەیاسای بودجە داهات، خەرجییەكان و كورتهێنانی چاوەڕوانكراوی دیاری كردووە، و رێژەیەك لە بودجەی بەرنامە و ئەدا لەخۆ دەگرێت، كە ئەمەش شتێكی بێوێنەیە”.

وتیشی “بودجەكە هۆكاری گرنگی دابینكردنی دارایی لەخۆ دەگرێت، لەوانە رێگەی پێشكەوتن و سندوقی نەوەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “ئەم زیادكراوانە كار لەسەر قەرەبووكردنەوەی هەر پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراو دەكەن كە تووشی ئابووری عیراق ببێت، كە بە رێژەیەكی زۆر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت”.

باسی لەوەش كرد “بودجەی داهاتوو بۆ یەكەمجار بەرزبوونەوەی رێژەی داهاتە نەوتییەكانی تێدا دەبێت بۆ كەمتر لە 19% كە ئەمەش بەرزترین رێژەیە لە مێژووی عیراقدا، دوای ئەوەی پێش ساڵی 2026 لە 11% تێپەڕی نەكردبوو”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان