مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرایکرد ئەمەریکا دوای شکستهێنانی لە جەنگدا لەئێستادا هەوڵدەدات جەنگەکە بۆ گۆرەپانی ئابووریی بگوازێتەوە.
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند “هەر هەوڵێک بۆ سەپاندن یان گەمارۆی دەریایی بەسەر وڵاتەکەیاندا دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بوونی هێزە بیانییەکان لە کەنداو دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژی و تێکدانی سەقامگیریی ئاوە هەرێمییەکان و خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە ناکات”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران پێویستییەکی زۆری بە رێکخستنی بەکارهێنان و پاشەکەوتکردن هەیە و پێویستە هاوڵاتییان هاوکاربن، چونکە دوژمن شێوازی هێرشەکانی بۆ فشاری ئابووریی و گەمارۆی دەریایی گۆڕیوە”.
ب ح