مەودا میدیا-
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد دەستپێشخەریی شەڕ ناکەن و نایانەوێت هێرش بکەنەسەر هیچ وڵاتێک، بەڵام نەتەوەی ئێران گورزێکی تووند لە هەر کەسێک دەدات کە هێرش بکاتە سەریان و هەراسانیان بکات.
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵایڤکۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند “پێویستە ئەمەریکا بزانێت ئەگەر شەڕ دەستپێبکات، ئەمجارە شەڕێکی ناوچەیی دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا بۆ ئێران بابەتێکی نوێ نییە کە هەندێکجار بە فڕۆکە و کەشتی و هتد هەڕەشە لە تاران دەکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێستا (ترەمپ) بەهەمانشێوە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەشتییەکیان هێناوە، نابێ خەڵک لەم پڕوپاگەندانە بترسن و کاریگەریی لەسەریان هەبێت”.
ب ح