ئێران نایه‌وێت گه‌رووى هورمزى له‌ ده‌ست ده‌ربچێت

مه‌ودا میدیا-

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رەتکردنەوەی پێشنیاری عومان بۆ دابەشکردنی کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بە یەکسانی لە نێوان هەردوو وڵات لەلایەن ئێرانەوە راگەیاند.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئێران پێشنیارێکی جێگرەوەی پێشکەش کردووە و تێیدا هاتووە کە هێڵەکانی کەشتیوانیی کە دەچنە ناو کەنداو لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئێراندا بن، ئەمە جگە لە بەشێک لە هێڵی دەرچوون، ئەمەش بە مەرجی پێشوەختە بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان دەزانێت”.

غەریب ئابادی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دان بە رێگای ئێستای باشووردا نانێت تەنانەت بۆ ماوەی یەک کاتژمێریش.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی رایگەیاند “گەرووەکە رێڕەوێکی ئاوی نێودەوڵەتییە و ئێران ناتوانێت تێپەڕین بەسەریدا کۆنتڕۆڵ بکات یان سنووردار بکات، تاران بە داواکاریی ناعەقڵانی سنوورەکانی خۆی تێدەپەڕێنێت”.

پێش دەستپێکردنی شەڕ، نزیکەی 100 کەشتی ڕۆژانە بە ئازادی لە گەرووەکەدا تێدەپەڕین، کەشتییە نەوتهەڵگرەکان رۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت و وەرگیراوەکانی دەگواستەوە، کە یەکسانە بە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی بەکارهێنانی جیهانی.

نێوده‌نگیرانى پاکستان، قەتەر، تورکیا و میسر هێشتا لە هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان هەردوولادان، بەتایبەتی سەبارەت بەو بڕگانەی کە ئێران بە پێدانی مافی کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە و سەپاندنی رسومات بەسەر کەشتییە ترانزێتەکاندا لێکدانەوەیان بۆ کردووە، لێکدانەوەیەک کە لەلایەن ئەمه‌ریکاوە رەتکرایەوە.

نێوه‌ندگیره‌كان دەڵێن، رەتکردنەوەی ئێران لە گەڵاڵەی عومان، هەوڵەکانیان بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی پێشوەختەی ئاشتیی کە مانگی رابردوو تاران و واشنتۆن واژۆیان کردبوو، تێکداوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان