هەوڵی زیادکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزم دەدرێت

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لە رێگەی پێشنیازێکی وەزارەتی داراییەوە هەوڵێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزم لەسەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان.

محەمەد حسێن ئەبو ئەلعیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “بەپێی پێشنیازەکانی کابینەی پێشوو، ئێستای حکومەت، خشتەی مووچە لەگەڵ (34) ماددەی یاساییدا یەکناگرێتەوە، بەوهۆیەوە تێپەڕاندنی یاساکە پێویستی بە چارەسەرکردنی کۆمەڵێک گرفتی یاسایی هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەزیری دارایی پێشنیازی کردووە مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزم هەموار کرێتەوە، وەک چارەسەرێکی کاتی تا ئەو کاتەی ئەو ماددە یاساییانە چارەسەر دەکرێن کە لەگەڵ خشتەی مووچەدا یەکناگرنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئامانج لە رێکخستنەوەی خشتەی مووچە، بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و کەمکردنەوەی جیاوازییە داراییەکانی نێوان فەرمانبەرانی وەزارەت و دامەزراوەکانە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان