مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى كه‌مى هاورده و زۆربوونى خواست له‌سه‌ر ته‌ماته، نرخه‌كه‌ى له بازاڕدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێى ئه‌و نرخانه‌ى كه رۆژانه له لایه‌ن كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى له عه‌لوه‌ى سلێمانى وه‌رده‌گیرێن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى ناوخۆ به 2000 بۆ 2100 دینار بووه، ئه‌و نرخه‌ى عه‌لوه جیاوازه له نرخى ده‌ره‌وه، به‌و پێیه نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى ناوخۆ له ده‌ره‌وه‌ى عه‌لوه به 2250 دینار بۆ 2500 دینار ده‌ست هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.
بڕیار سه‌لیم، له عه‌لوه‌ى سلێمانى كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا ته‌ماته‌ى ناوخۆ به‌شى پێویستیی ناوخۆ پڕ ناكاته‌وه، بۆیه هاورده‌كردن ده‌توانێت ئه‌و پێداویستییه ته‌واو بكات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “گرفتى كه‌مى ته‌ماته هه‌یه، بۆیه نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌شێكى كه‌مى ته‌ماته‌ى هاورده هه‌یه، ئه‌ویش نرخه‌كه‌ى به 1500 دیناره بۆ یه‌ك كیلۆ”.
ته‌نها سنورى پارێزگاى سلێمانى، رۆژانه پێویستى به سه‌رو 50 ته‌ن ته‌ماته هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستیی ناوخۆ.
ع
