مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى باران بارین له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوو، هۆشداریی ده‌درێته هه‌ندێك له جووتیاران كه پێش په‌ڵه گه‌نمیان چاندوه.
كۆسار هه‌ورامى، شاره‌زاى كشتوكاڵیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌كى زۆر باران باریووه و له 10 رۆژى رابردووش به‌رزترین ئاستى باران بارین له ئه‌مساڵ باریوه”.
وتیشى “بەهۆی زۆری باران بارینەوە ئەو جووتیارانەى کە گەنمەکانیان چڕ چاندوە یاخود پێش پەڵە چاندویانه ئێستا باڵای گه‌نمه‌كانیان به‌رزبووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و جووتیارانه دەبێت ئاگاداربن دوای باران بڕان قڕکەری کەڕوویی بەکاربهێنن چونکە %80ى توشی نەخۆشی کەڕویی ژەنگ دەبن بەهۆی چڕی چاندن و بەرزی شێ و گەرما لەمانگەکانی نیسان و ئایار”
ع .