مەودا میدیا-
بەهۆی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و بێهیوابوون لە ئەگەری رێكەوتنی نێوانیان، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 98 سەنت و نرخی نەوتی خاوی تەكساسی ئەمەریكاش گەیشتە 82 دۆلار و 40 سەنت، بەوەش تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا بە نزیكەیی لە سەدا 10 نرخەكەی بەرزبووەتەوە.
بەپێی وتەی شارەزایانی ئابووری، بێهیوابوون لە گەیشتن بە رێكەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران، هەڕەشە تووندەكانی هەردوو وڵات و نەكردنەوەی گەرووی هورمز بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان هۆكارێكی سەرەكین بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
شارەزایان دەڵێن”لێدوانەكەی دوێنێی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە وتی” هەر دانوستانێك لەگەڵ ئێران ئەنجام بدەن، ئەوان چۆن داوای قەرەبوو دەكەن، ئێمەش بە هەمان شێوە داوای قەرەبووی ئەو شەڕانە لە ئێران دەكەین كە دەیان ساڵ پێش ئێستا تاران پاڵپشتیی كردوون”.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئێران رێگری دەكات لە گەیشتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی كەندا و بۆ بازاڕەكانی جیهان و لە بەرامبەریشدا ئەمەریكا رێگری دەكات لە فرۆشتنی نەوتی ئێران و گەیشتنی بە بازاڕەكانی دەرەوە.
ئ پ