بۆ دووەم رۆژ لەسەریەك زێڕ بەردەوامە لە دابەزین

مەودا میدیا-
بۆ دووەم رۆژ لەسەریەك لە دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و بۆ هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 80 دۆلار لە نرخەكەی لەدەستداوە.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕە داراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند” رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە 8ـی تەموز، یاداشتی ئەو كۆبوونەوەیەی بانكی ئەمەریكا بڵاودەكرێتەوە كە مانگی رابردوو ئەنجامیاندا”.

وتیشی” یاداشتەكە دەرەنجامی رای كۆی ئەندامانی بانكی ناوەندی ئەمەریكا و سەرۆكی نوێی بانكەكەی تێدایە لەسەر زیادكردن یان هێشتنەوەی سوودی بانكی وەك خۆی، بۆیە ئەوە ترسی خستووەتە دڵی بازرگانانەوە، چونكە پێیان وایە ئەگەرەكانی زیادكردنی سوودی بانكی زیاترە لە هێشتنەوەی وەك خۆی یان كەمكردنەوەی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەگەر یاداشتی كۆبوونەوەكە هەر ئاماژەیەكی تێدابێت لەبارەی زیادكردنی سوودی بانكییەوە، ئەوا نرخی زێڕ بەشێویەك دەشكێت كە لە ماوەی ئەمساڵدا رووی نەدابێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ دووشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكان نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بە 4,200 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئێستا بە 4,120 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان