پزیشكیان: نابێت بڕیاردان له‌ ده‌ستى چه‌ند به‌رپرسێكى ئێراندا بێت

مه‌ودا میدیا-

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ئه‌مڕۆ یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە حوکمڕانی وڵات لە بازنەیەکی بەرتەسکی بەرپرسان و بڕیاردەراندا قەتیس نەکات و جەختی لەسەر پێویستی بەشداریکردنی نوخبە و ئەکادیمیەکان لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئێران کردەوە.

لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی زانست، پزیشکیان رایگەیاند “ئەو فشارە سیاسی و ئابوورییانەی وڵات تووشی دەبێت، داوای چارەسەری داهێنەرانە و دیدگای فرە پسپۆڕیی دەکەن”.

وتیشى “تێپەڕاندنی دژوارەکانی ئێستا پێویستی بە بەشداریی هەموو بەهرە نەتەوەیییەکان و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و کردەوەی دەستی هەیە”.

ئەم قسانە لە کاتێکدایە مشتومڕەکان لە ناوخۆی ئێران سەبارەت بە سروشتی بڕیاردان و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە نێوان دامەزراوە جۆربەجۆرەکاندا، بەشێک لە بەرپرسان و کوتلە سیاسییەکان داوای رۆڵێکی زیاتر بە حکومەت و شارەزایان دەکەن لە داڕشتنی سیاسەتی گشتیدا، لە کاتێکدا وڵات ڕووبەڕووی فشارە ئابووری و ناوچەییەکان زیاتر دەبێتەوە کە بە گوتەی چاودێران پێویستی بە فراوانکردنی بەشداریکردن لە بڕیاردان و بەکارهێنانی شارەزایی ئەکادیمی و تایبەتمەند هەیە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان