كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كرا بە 24 كاتژمێر

مەودا میدیا-
محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا كە كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بكرێت بە 24 كاتژمێر و هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا راستەوخۆ كارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوێكی پارێزگای كەركوكدا هاتووە” بە چاودێری محەمەد سەمعان، پارێزگاری كەركوك، سیستەمی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان هەموار كراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “ئاڤێستا شێخ محەممەد، قایمقامی قەزای ناوەندی كەركوك، فەرمانی دەستپێكردنەوەی كاركردنی 24 كاتژمێری بۆ موەلیدە ئەهلییەكان لە سەنتەری شاردا دەركردووە، ئەوەش لە وەڵامی داواكاری و ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و هەروەها بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری دابینكردنی كارەبا و خزمەتگوزارییەكان بۆ دانیشتووانی شارەكە”.

لە راگەیەنراوەكەدا باس لەوەش كراوە “پێویستە هەموو خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان بەپێی خشتەی دیاریكراو كاربكەن، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان